رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە قوربانێەکانی ڕووداوەکەی شاری سۆران دەپرسێتەوە …
شەممە ۲۰۲۳/۱۲/۹ …
بەمەبەستی دەربڕینی ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی چارەسەری برینداران، ئەمڕۆ بەڕێز (د. وائل حتاحت) هەڵسوێنەری کاروبارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جێهان WHO لە عێراق پەیوەندی بە بەڕێز (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی سۆران بۆ ڕوداووی سوتانی باڵاخانەی نیشتەجێبوون لەشاری سۆران و ئامادەیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان WHO بۆ پێداویستی چارەسەری برینداران دەربڕی.
بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی، سوپاسی هەماهەنگی بەڕێزیان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهان WHO کرد. هیوایان خواست خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ برینداران ببەخشێت.

+ There are no comments

Add yours